به‌غدا.. له‌هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كداردا ده‌یان كه‌س كرانه قوربانی
ئه‌مشه‌و 27/ 11/ 2017 له شارى نه‌هره‌وان له نزیك شارى به‌غدا، هێرش د كرایه سه‌ر هاووڵاتییان، دواى ته‌قه‌یه‌كی زۆر، یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان خۆى ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا 35 كه‌س بوونه قوربانی.
گوته‌بێژى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه، ڕای گه‌یاند: "دوو خۆكوژ له بازاڕێكی شارى نه‌هره‌وان له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا، ته‌قه‌یان له هاووڵاتیان كرد".
دواى ته‌قه‌كان، یه‌كێك له خۆكوژه‌كان، خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه و خۆكوژى دووه‌میش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، كوژراوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕای گه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه، 35 كه‌س بوونه قوربانى.
سه‌رچاوه‌كان، به میدیا عێراقییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه، جگه له دوو خۆكوژه‌كه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تر كه سێ ئۆتۆمبێلیان پێبووه، ته‌قه‌یان كردووه و دواتر هه‌ڵاتوون.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ڕێكخراوى داعش له هه‌موو ئه‌و شارانه‌ى پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌ریاندا گرتبوو، ده‌ركران، به‌ڵام تائێستاش ناوه ناوه له شارى به‌غدا و ده‌وروبه‌رى، كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌درێت و هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانییوه سه‌قامگیرى ته‌واو بۆ پایته‌ختى عێراق بگه‌ڕێننه‌وه.
bas news-
