کۆیە.. کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

کۆیە.. کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە، دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێکی دزیکردن ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ دووشەممە 2017/11/27، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، "دوای زیاتر لە شەش مانگ گەڕان بەدوای کەسێک کە هەڵساوە بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزیکردن ئەمڕۆ لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کۆیە بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی خەلەکان توانرا ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکرێت".


پۆلیسی کۆیە ئەوەشی خستووەتە ڕووو کە تۆمەتبار هەڵساوە بە بڕینی ماڵێک، دزینی کەل و پەلی کارەبایی کۆمپانیایەک و دزینی دوو ماتۆڕ سکیل بەجیا.

bas news-
Top