قادر حه‌مه‌جان بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ئه‌وه‌ى له‌ خورماتوو ڕوویدا جینۆساید و تاوانى جه‌نگه‌

قادر حه‌مه‌جان بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ئه‌وه‌ى له‌ خورماتوو ڕوویدا جینۆساید و تاوانى جه‌نگه‌
بەرپرسێكی باڵای یەكێتی، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ى له‌ خورماتوو ڕوویداوه‌، جینۆساید و تاوانى جه‌نگه‌ و پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ بكات.


بەپێی راگەیاندراوێك كە وێنەیەكی نێردراوە، قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ بەرپرسانی دۆسیەی ئاسایش لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە كوردستان، كۆبووه‌تەوە.


بەپێی راگەیەندراوەكە، حاكم قادر، ئەوەی خستووه‌تەروو، كه‌ باشترین رێگا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دانوستان و گفتوگۆیە: "درێژەكێشانی كێشەكان مەترسی زیاتر دروست دەكات".


ئەو بەرپرسەی یەكێتی، بە نوێنەرەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی گوتووە: "ئەوەی لە خورماتوو روویداوە، جینۆساید و تاوانی جەنگە و پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان لێكۆڵینەوەی لەبارەوە بكات".


ئەندامەكەی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئەوەشی ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌: "رێوشوێن و بڕیارەكانی پەرلەمان و حكوومەتی عیراق بۆ سزادانی هەرێمی كوردستان لە دوای ریفراندۆم، پێچەوانەی دەستورو تەوافق و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكانی عێراقە".


له‌ 16ى ئه‌كتۆبه‌رى 2017، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى سوپاى پاسداران و حزبوڵاى لوبنان و چاوساغی گروپێكى نێو یه‌كێتى، ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تردا گرت، دواتر له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى كورد له‌ خورماتوو شه‌هید كران و سه‌دان خانووش ته‌قێنرانه‌وه‌.
bas news-
Top