سەرۆك بارزانی: محەممەد كەركووكی، هێمای بەرەڕووبوونەوەی زۆرداری و خیانەتە
ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 11ـی 2017، (سەرۆك بارزانی) پێشوازی لە (محەممەد مەجید تەیفوور كەركووكی) كرد.
(سەرۆك بارزانی) وێڕای دەربڕینی سوپاس و دەستخۆشی لەو گەنجە ئازایەی كەركووك، پێزانینی هەبوو بۆ قارەمانەتیی (محەممەد مەجید) كە لەپێش چاوی هەموو دونیا تەحەددای خیانەت و داگیركاری و زوڵمی كرد و بە مایەی شانازیی گەلی كوردستان لە قەڵەمی دا.
هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو كە (محەممەد كەركووكی) بووەتە هێمای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئەمرە واقعەی كە لە ڕێگەی چەك و زۆرداری و خیانەت بەسەر كەركووكدا سەپێندراوە.
kdp-
