نێچیرڤان بارزانی داوا ده‌كات لێبوردنى گشتی ئه‌وانه نه‌گرێته‌وه كه تاوانیان دژى ئافره‌ت ئه‌نجام داوه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٧-١١-٢٠١٧ به ئاماده‌بوونی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیران و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی حزبی و حكوومى و كونسووڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و پارێزه‌رانی مافی ئافره‌ت و چالاكوان و ئه‌كادیمستان، ده‌یه‌مین ڕێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌لایه‌ن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت..
kdp-
