کۆیە.. کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2017/11/27، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، "دوای زیاتر لە شەش مانگ گەڕان بەدوای کەسێک کە هەڵساوە بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزیکردن ئەمڕۆ لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کۆیە بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی خەلەکان توانرا ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکرێت".
پۆلیسی کۆیە ئەوەشی خستووەتە ڕووو کە تۆمەتبار هەڵساوە بە بڕینی ماڵێک، دزینی کەل و پەلی کارەبایی کۆمپانیایەک و دزینی دوو ماتۆڕ سکیل بەجیا.
باسنيوز
