سەرکردەیەکی حزبی شیوعی: فوئاد مەعسوم ناتوانێت ئیرادەی سەرۆکایەتی لە عێراقدا بچەسپێنێت

 سەرکردەیەکی حزبی شیوعی: فوئاد مەعسوم ناتوانێت ئیرادەی سەرۆکایەتی لە عێراقدا بچەسپێنێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، ناتوانێت ئیرادەی سەرۆکایەتیی خۆی لە عێراقدا بچەسپێنێت.

ھەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی، ڕایگەیاند: "سەرۆک کۆماری عێراق شوێنێکی گرنگی ھەیە، ئەگەر بیەوێت ڕۆڵی لە چارەسەر کردنی کێشەکاندا بگێڕێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەڕێز (فوئاد مەعسوم) بەشێک بووە لە پرۆسەی سیاسی و خەباتی کوردستان، بەڵام لێرەدا من پێموایە لە بەغدا ڕۆڵێکی لاوەکی و لاوازی ھەیە و ناتوانبێت ئیرادەی سەرۆکایەتیی کۆمار بچەسپێنێت".

ئەو سەرکردەیەی شیوعی، ئەوەشی خستە روو، کە ئەگەر لە ڕوانگەی چارەسەرکردنی کێشەکانەوە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار تەماشا بکرێت، ئەوان تەنیا سەردانێکی شکڵییە و دەسەڵاتەکانی خۆی بەکار ناھێنێت و توانای ئیدارەدانی مەلەفەکانیشی نییە، چونکە ئەو مەلەفانەی ھەن لەبەردەستی ئەودا نین، بەڵکو لەبەر دەستی خەڵکانی دیکەدان.

گوتیشی: "ئەگەر سەیری بڕیارەکانی پێشتری پەرلەمان و حکوومەتی عێراق بکەین، کە لە دژی ھەرێمی کوردستان دەریکردوون، ھەروەھا خۆدزینەوەکانیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کورددا ئەوە دەبینین عێراق نییەتێکی دیکەی ھەیە، بۆیە پێویستە فشارێکی نێودەوڵەتی بەتایبەت لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و لایەنی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشەوە لەسەر عێراق دروست بکرێ، بۆ ئەوەی ئەگەر نیەتی خراپیشی ھەبی نەتوانێ جێبەجێی بکات".










باسنیوز
Top