داواکانی بەغدا لەوە گەورەترن لە گفتوگاكاندا چارەسەر بكرێن
سەید كەریم سەید ساڵەح، بەپرسی ناوچەی پارتی لە ناحیەی قەرەهەنجیر ڕایگەیاند: "داواكارییەكانی حكوومەتی عێراق زۆر گەورەترن لەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری كێشەكانیان پێ بكرێ، هەرێمی كوردستانیش ئەو داواكارییانە جێبەجێ ناكات، بۆیە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك".
ئەو بەپرسەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو، هێشتا خەڵكی سنوورەكە نەگڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان و لە دڵەڕاوكێدا دەژین، چونكە هێشتا لەگەڵ عێراق لە حاڵەتی شەڕ داین، لەسەر هاتنی سەركۆماری عێراق بۆ شاری كەركووك دەڵێت: "فواد مەعسوم وەكوو كوردێك سەردانی شارەكەی نەكردووە، بەڵكوو سەردانەكەی هاوشێوەی سەردانەكانیەتی بۆ نەجەف و شارەكانی دیكەی عێراق، بۆیە سەردانەكەی ئەو ڕۆتینییە و هیچ لە بارودۆخەكە ناگۆڕێت".
باسنیوز
