لەبارەی بڕیارێك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پاش ئەوەی ڕێکەوتی 11/10/2017 بە بڕیارێك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستان شاند و ئیفاد و سەفەركردنی فەرمانبەرانی حكوومەتی بۆ دەرەوە ڕاگرت، بە نووسراوێك ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئەو بڕیارەوە ڕوونكردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
بەپێی نووسرای ژمارە (4589)ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كەلە 24ی 10ی 2017 دەرچووە و وێنەیەک لە نووسراوە ئاماژە بەوە كراوە ڕاگرتنی ئیفادەکردن و سەفەر هەموو فەرمانبەران ناگرێتەوە.
لە درێژەی نووسراوەكە هاتووە: "ڕاگرتنی شاند و سەفەر بۆ دەرەوە تەنیا ئەو شاندانە دەگرێتەوە كە خەرجییەكەی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستانە".
ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرای كردووە ئەو ئیفادكردنانەی خەرجییەكانیان لەسەر رێكخرا و دەزگا نێودەوڵەتیەكان، یان بەرنامەی تایبەت رێك دەخەن بۆ فەرمانبەران بەدەر كراون لە بڕیارەی پێشوو و رێگەی ئیفادیان پێ دەدرێت".
بەهۆی ئەو بڕیارەی پێشوو ژمارەیەكی زۆری لەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵات بانگهێشتنامەیان هەبوو بۆ خول و چالاكیی جۆراوجۆر، كارەكانیان ڕاگیرابوو.
باسنیوز
