گوته‌بێژی یه‌په‌گه: وه‌ك كۆبانێ و سه‌رێكانی له عه‌فرینیش به‌رگریی ده‌كه‌ین و سه‌رده‌كه‌وین
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئۆفیسی راگه‌یاندنی یه‌په‌گه، نووری مەحمود، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"، لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، ده‌ڵێت: "تورکیا دەیەوێت وەک چۆن پێشتر ناوچەی ئەسکەندەرونەی داگیرکرد و خستییەسەر تورکیا، ئێستاش به‌نیازه ناوچەکانی عەزاز، جەرابلوس و باب له سوریا بکات به بەشێک لەخاکی خۆی".
هه‌وره‌ها گوتوویه‌تی: "بوونی سوپای تورکیا لە سوریا ناڕەوایە، ئەگەر هەوڵ بدەن هێرش لە دژی عەفرین ئەنجام بدەن، ئەوا ڕووبەڕووی بەرخۆدانی هێزەكانی یەپەگە و یەپەژە دەبنەوە".
گوتەبێژی یەپەگە، جەختیشی کردەوە، کە "یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن، چۆن لە ناوچه‌كانی سەرێکانی و کۆبانێ و ناوچەوکانی دیکەی باکوری سوریا، شەڕیان کرد و سەرکەوتن، لە عەفرینیش به‌هەمان شێوه به‌رگیی ده‌كه‌ن و سەردەکەون".
K24 -
