عهلى قهرهدهاغى ڕاگهیاندراوێك بڵاو دهكاتهوه
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، ئهمڕۆ یهكشهممه 26/ 11/ 2017 ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و تێیدا ئاشكراى كردووه، كه هەریەكە لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و مسر، یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و 11 كەسایەتی ئیسلامیان خستۆتە لیستی تیرۆرەوە، جهختیش دهكاتهوه، كه تەنها نەتەوە یەكگرتووەكان مافی ئەو پۆلێنكردنەی هەیە.
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، له ڕاگهیاندراوێكدا، نووسیویهتى: "یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان بە بەردەوامی ئیدانەی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان و كارەكانیانی كردووە و لەهەموو جیهان و ئەمریكا و ئەورووپاش هەر رووداوێكی تیرۆرستی رووی دابێت، هەڵوێستمان هەبووە".
لە راگەیەنراوهكهیدا، ئاشكراى كردووه، كه، وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر، یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و 11 كەسایەتی ئیسلامییان خستوەتە لیستی تیرۆرەوە، لەكاتێكدا تەنها نەتەوە یەكگرتوەكان مافی ئەوەی هەیە كە ئەو پۆلێنە بكات و لەڕووی یاساییشەوە بڕیاری ئەم وڵاتانە هیچ بایەخێكی نییە.
ههروهها ئاماژهى بهوهداوه، ڕێكخراوەكەیان زیاتر لە 95 هەزار زانا لەخۆدەگرێت كە لەسەر ئاستی جیهان زۆربەیان ناسراو و ناودارن، دهشپرسێت: "باشە ئەگەر ئەمانە هەموویان تیرۆریست بن، كەواتە كێ دەمێنێتەوە؟".
bas news-
