سۆران.. ئافرەتێک بەھۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا

سۆران.. ئافرەتێک بەھۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ یەکشەممە کچێکی دانیشتووی سۆران، بەھۆی سووتانی جەستەی گیانی لەدەست داو لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسیش لە رووداوەکە بەردەوامە.



شیروان خالید، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەو نەھێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران، راگەیاند: "دوای سووتانی جەستەی کچێکی تەمەن 20 ساڵ، بەناوی (ح-س) دانیشتووی شاری سۆران، کە بەھۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی ئمێرجنسی ھەولێر کرا، ئەمڕۆ یەکشەممە 26/11/2017 گیانی لەدەست دا".



بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەو نەھێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە بەپێی گوفتاری ئەم ئافرەتە بەر لەگیان لەدەستدانی، گوایە خۆی ئەو کارەی ئەنجام داوە و کێشەکە خێزانی بووە، بەڵام سکاڵای لەسەر ھیچ کەسێک تۆمار نەکردووە، بەمەش کەس بەھۆی ئەم رووداوە دەسگیر نەکراوەو لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامە.
bas news-
Top