به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌وه هه‌فته‌ی جارێك ئاو به گه‌ڕه‌كه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان ده‌درێت
بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئه‌م مانگه‌وه، كێشه‌ى دابەشکردنی ئاو لە شاری دەربەندیخان درووست بووە له هه‌فته‌یه‌ك جارێك یان زیاتر ئاو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت، هاوكات ده‌وامى پەیمانگای تەکنیکی شارەکەش، ڕاگیراوه.
ئەکبەر مەحموود ، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان، بە(باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند:" بەهۆی بوومەلەرزەکه‌و بەربوونه‌وه‌ى بەردى شاخه‌كانه‌وه، زیانی زۆر بەر پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان کەوتووە، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئامێرانه‌ى کە لە بەنداوی دەربەندیخانەوە ئاویان پێدابه‌ش ده‌كرێت".
هەروەها ، گوتیشی: "لەلایەن تەواوی ئەو بەرپرس و لایەنە حکوومیانە کە هاتوونەتە دەربەندیخان، بەڵێنمان پێدراوە پاره بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانە ته‌رخان بكه‌ن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچمان بۆ نەکراوە".
بەڕێوەبەری ئاوی دەربەندیخان، ئەوەشی ئاشکراکرد، كه لە ئێستادا چوار رۆژ بۆ پێنج ڕۆژ جارێک ئاو بە گەڕەکەکانی دەربەندیخان دەدرێت، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ى یه‌كێك له‌و پرۆاژنه‌وه ده‌درێت، كه زیانى به‌ر نه‌كه‌وتووه.
هاوکات ، صباح شەریف ، جێگری ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان ڕاگەیاند: "بەهۆی بوومەلەرزەکەوه، زیان بەر بینای بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگەکەمان و شوێنی خوێندنی پەیمانگاکە، کەوتووە".
روونیشیکردەوە، لە رۆژی بوومەلەرزەکەوە خوێندنیان لەپەیمانگاکە راگرتووە، گوتیشی: "تا كۆتایهاتنى مەترسی لەسەر بیناکە و نۆژەنکردنەوەی، دەست بەدەوام ناکرێتەوە".
رۆژی 12ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیه‌ك به گوڕى 7.2 پله‌ى ڕێخته‌ر لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی دا، به‌و هۆیه‌وه زیانی گیانى و مادى زۆر كه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت له شارى ده‌ربه‌ندیخان.
bas news-
