كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن: له كوردستاندا 96 هه‌زار ناوى له‌یه‌كچوو هه‌یه
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه‌ى ناوى ده‌نگده‌ران، لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه. ئاشكراشی كرد، كه 96 هه‌زار ناوى له‌یه‌كچوو، هه‌یه.
شێروان زرار، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكداڕاگه‌یاند: "له تۆمارى ده‌نگده‌راندا ناوێكی زۆرى مردوو و له‌یه‌كچوو و دووباره هه‌یه، به‌جۆرێك له هه‌رێمى كوردستاندا (96) هه‌زار كه‌س ناویان وه‌ك یه‌كه، بۆیه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه، لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان پێكهێندراوه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه بڕیاره دواى ئه‌نجامدانى كارى پێویست، له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا كارى پاككردنه‌وه‌ى لیستى ناوى ده‌نگده‌ران، جێبه‌جێ بكرێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ى كۆمسیۆن، گوتیشى: "به‌و هه‌نگاوه ده‌بینه خاوه‌ن تۆمارێكى پاكى ده‌نگده‌ران و دواى دیاریكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردن به پشتبه‌ستن به‌و تۆماره و بودجه و پێداویستیه‌كانى دیكه‌وه، ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین".
bas news-
