به‌رپرسێكى یه‌كێتی له خورماتوو: هێنانی هێزی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر خاكی كوردستان خیانه‌ته
جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له خورماتوو ده‌ڵێت هه‌ر هێزێكى كوردستانى هێزى ده‌ره‌كى بهێنێته سه‌ر خاكى كوردستان به خیانتى نیشتمانى له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
حه‌سه‌ن بارام، جێگرى به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له خورماتوو ڕاگه‌یاند: "له خورماتوو تاوانى جه‌نگ ئه‌نجامدراوه و ئه‌و جه‌نگه‌ش جه‌نگێكى نابه‌رامبه‌ره كه تێیدا جینۆساید و ئه‌نفالى خه‌ڵك كراوه، هه‌موو جۆره چه‌كێكیان به‌كارهێناوه، دوو هه‌زار ماڵ تاڵان كراون و سوتێنراون، نزیكه‌ى 70 ماڵ ته‌قێنراونه‌ته‌وه، ده‌یان هاووڵاتیی برینداربوون و زیاتر له 11 هاووڵاتی شه‌هیدبوون، 19 كارگه و چێشتخانه تاڵان كراون، زیاتر له 50 هه‌زار هاووڵاتی ئاواره بوونه، هه‌روه‌ها له ڕووداوه‌كاندا ده‌ستدرێژى كراوه‌ته سه‌ر ئابڕوو و كه‌رامه‌تى كورد و ته‌رمی شه‌هیده‌كانیش شێوێنراون و به‌ناو شاردا ڕاكێشراون و سووكایه‌تى به ئاڵاى كوردستان كراوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى گوتیشی: "هه‌رچه‌نده من هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم له‌به‌رده‌ستدا نییه كه هێزێكى دیارىكراو، هێزى عێراقى په‌لكێش كردبێ، به‌ڵام هه‌ر هێزێكى كوردستانى ده‌ستى هه‌بێ له‌وه‌ى هه‌ر هێزى دراوسێمان بهێنێته سه‌ر خاكى كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێگومان ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ى خیانه‌ت و خیانه‌تى نیشتمانى".
ڕوونیشى كرده‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌م ڕووداوانه‌ى به‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كاندا هاتوون، چونكه به پێی ده‌ستوور بۆی نییه كه هیچ هێزێك به‌كار بهێنێت دژ به گه‌له‌كه‌ى.
bas news-
