سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نامەیەکی ئاراستەی فەلاح حەسەن کرد
نامە فەرمییەکە ئاراستەی (فەلاح حەسەن)، ئەو لاوە کوردە کراوە، کە ئێستا جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھانە و بە حوکمی پێگەکەی ئاگادار کراوەتەوە لە دواین ڕەوشی ئەو وڵاتە.
لە نامەکەدا سەرۆکی حکوومەتی بەریتانیا، کە ھاوکات سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیایە، باسی ڕیفراندۆمی وڵاتەکەی کردووە، کە بۆ دەرچوون لە یەکێتیی ئەورووپادا ئەنجامیان داوە و دەڵێت: "ئێمە بڕیاری گەلی خۆمان جێبەجێ دەکەین و پابەندین، بۆیە دەمانەوێت بەڕێزیشتان ئاگادار بکەینەوە، کە لە سەعات ١١ی شەو، ڕێکەوتی ٢٩ی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٩، وڵاتەکەمان بە فەرمیی لە یەکێتیی ئەورووپا دێتە دەرەوە و پابەندی یاساکانی تایبەت بە وڵاتی بەریتانیا دەبێت."
شایانی باسە، ئەمساڵ ئەمە دووەمین نامەی فەرمیی سەرۆکی حکوومەتی بەریتانیایە، کە ئاراستەی ئەو گەنجە کوردە کراوە.
kdp-
