سەرۆک بارزانی: دۆخی خیانەت و فەرزی ئەمری واقع، ناسنامەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان ناگۆڕێت

سەرۆک بارزانی: دۆخی خیانەت و فەرزی ئەمری واقع، ناسنامەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان ناگۆڕێت
سەرۆک (مەسعوود بارزانی) لە کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ بەرپرسە سیاسیی و ئیداری و حزبییەكانی سنووری كەركووك-گەرمیان ریاگەیاند کە ڕیفراندۆم دەنگی ڕەوا و ئاشتیانەی گەلە و بە هیچ یاسا و حكوومەتێك ئەو دەنگە ئاشتیانەیە هەڵناوەشێتەوە. راشیگەیاند کە دۆزی گەلی كوردستان ڕەوا و عادیلە و ئەو بارودۆخەی ئێستا هەیە كاتییە و تێدەپەڕێت.

ڕۆژی یەکشەممە 26ـی 11ـی 2017 لە سەلاحەدین سەرۆك (مەسعوود بارزانی) لەگەڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی و بەرپرس و كارگیڕانی لق و ناوچە و بەرپرسانی ئیداری و ئەندامانی پارلەمان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری كەركووك گەرمیان كۆبۆیەوە.
kdp-
Top