وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه : ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌هه‌وڵدایه كێشه‌ى گه‌شته ئاسمانییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاىگه‌یاند: "پرسی ڕاگرتنى هێڵه ئاسمانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و له‌لای ئێمه هیچ گفتوگۆییه‌كى له‌سه‌ر نه‌كراوه، چونكه پرسێكى سیاسییه، هه‌ر بۆیه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێ هه‌وڵی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه بدات، به پێی زانییارییه‌كانیش هه‌وڵ دراوه".
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئایا هیچ ئومێدێك بۆ كردنه‌وه‌ى هێڵه ئاسمانییه‌كان به‌م نزیكانه هه‌یه، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن، گوتى: "تا ئێستا هیچ فه‌رمانێكمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆ نه‌هاتووه".
ڕوونیشى كرده‌وه، كه ڕاگرتنى هێڵه ئاسمانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كاریگه‌رى خۆی هه‌بووه و زیانى گه‌یاندووه، به‌تایبه‌ت له ڕووى گه‌شتكردنى هاووڵاتییانه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى كه گه‌لى كوردستان له 25 ئه‌یلووا ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دا، حكوومه‌تى عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیارى وه‌ك سزادان ده‌ركرد، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ش ڕاگرتنى هێڵه ئاسمانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوو.
باس‌نیوز
