ھەولێر.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری خێزانە ئاوارەکانی مەخموور دەکات

 ھەولێر.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری خێزانە ئاوارەکانی مەخموور دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکە لە ھاوکارییە خۆراکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی گەیەندرایە خێزانە ئاوارەکانی مەخموور، کە لە شارەدێی شەمامکی سەر بە پارێزگای ھەولێر نیشتەجێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦/١١/٢٠١٧، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کاروانێکی دیکەی ھاوکارییە خۆراکییەکانیان بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی گەیاندە ٥٠٠ خێزانی ئاوارەی مەخموور، کە لە شەمامک سەر بە پارێزگای ھەولێر نیشتەجێ بوون.

ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوانی کوردستان بەردەوامە و رۆژانە لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارکردنیدا، جۆرەھا چالاکی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتریان بەڕێوە دەبات.








باسنيوز
Top