ھەولێر.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری خێزانە ئاوارەکانی مەخموور دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦/١١/٢٠١٧، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کاروانێکی دیکەی ھاوکارییە خۆراکییەکانیان بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی گەیاندە ٥٠٠ خێزانی ئاوارەی مەخموور، کە لە شەمامک سەر بە پارێزگای ھەولێر نیشتەجێ بوون.
ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوانی کوردستان بەردەوامە و رۆژانە لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارکردنیدا، جۆرەھا چالاکی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتریان بەڕێوە دەبات.
باسنيوز
