هواوی نوێترین بەرهەمەكانی لە هەولێر نمایش دەكات
لەم ئاهەنگەدا كۆمپانیای هواوی هەردوو مۆبایلی هواوی مەیت 10 (Mate 10) و هواوی مەیت 10 پرۆ (Mate 10 Pro)ی نمایش كرد كە چەندین تایبەتمەندی نوێ لە خۆدەگرێت و تا ئێستا لە مۆبایلە زیرەكەكانی كۆمپانیاكانی دیكە نەبووە و لەلایەن كۆمپانیا (پۆرشە دیزاین) دیزاینی بۆ كراوە و دەمێكە بەكارهێنەران و هەوادارانی مۆبایلەكانی هواوی چاوەڕێیان دەكرد و بە حوكمی تایبەتمەندییە نوێ و بێ هاوتاكانی بە شۆڕشێكی راستەقینە دادەنرێن لە بواری مۆبایلە هۆشمەندەكان بەتایبەتی پرۆسیسەری نوێی (كیرین 970) و وبەرجەستە كردنی بەرزترین ئاستی ئەدای هەرە بەرز بەهۆی تێهەڵكێشانی تەكنۆلۆژیای نوێی دوو كامیرای جۆری (SUMMILUX-H)كە دەرچەیەكی دوو روو دابین دەكات بە توانستی (f/1.6) سەرباری توانای ناوازەی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی ئاستبەرز و پشت بە زیرەكی دەبەستێت بۆ ناسینەوەی یەكسەری دیمەن و شتەكان كە ئەمەش بە هاوكاری لایكا درووستكراوە لەگەڵ سیستەمی بەڕێوەبردنی پاتری پاڵپشتكراو بە زیرەكی دەستكرد، لەلایەكی دیكەوە شاشەكانی هواوی هواوی مەیت 10 (Mate 10) و هواوی مەیت 10 پرۆ (Mate 10 Pro) بە جوانی و دیزاینەكەی سەرنجڕاكێشە ئەمە سەرەڕای ئەوەی تەكنۆلۆژیای (OLED) و (HDR10)لە شاشەكانی دابینكراوە.
لەم بارەوە بەڕێز پیتەر ڤنج بەڕێوەبەری هواوی لە عێراق گوتی: بەكاربەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوە جیادەكرێنەوە كە هەواداری سەرسەختی تەكنۆلۆژیان و ئارەزوویەكی لە رادەبەدەریان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو تەكنۆلۆژیای پێشكەوتووەن كە چارەسەری سادە و زیرەكیان بۆ دابین دەكات لە ژیاندا كە پڕاوپڕە لە كار.
بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد لە زنجیرەی هواوی مایت 10 توانستمان پێدەبەخشێت بۆ تێپەڕاندنی سنووەركان و چوونە نێو سەردەمی ئەو مۆبایلە هۆشمەندانەی كە لە ئاستی كاردانەوەی نێوان مرۆڤ و ئامێردایە.
هەروها ئەگەری بەرفراوانكردنی تواناكان بەرەو پێش دەبات بەهۆی ئەدای پێشكەوتووانەی و خێراییەكەی و هێزەكەی و توانستی بەرزی بۆ داونڵۆد كردن و بەستانی پەیوەندی بە خێراییەكی گەورەتر، ئەم زنجیرە ئامێرە ناوازەیە باشترین ئەزموون بۆ بەكاربەرانی دابین دەكات، رێگە خۆشكەر دەبێت بۆ سەردەمێكی نوێ لە بواری پەرەسەندنی مۆبایلی هۆشمەند.
ئا/ خەلیل بلەیی
