سەعد حەریری هۆشداریی دەداتە حزبوڵڵا
سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، بڕیارەکەی بۆ چاوەڕێکردن لەبری دەست لەکارکێشانەوە بۆ ”رێگا خۆشکردن بوو بۆ گفتوگۆ و گرنگیدان بە داواکارییەکان“، کە دەبنە هۆی بێ لایەنیی لوبنان.
سەعد حەریری هەروەها رایگەیاندووە، ”هەرگیز“ رازی نابێ میلیشیای حزبوڵڵا ”زیان بە برا عەرەبەکانمان و ئاسایشی وڵاتەکانیان بگەیەنێت“.
رۆژی شەممە 4/11/2017، سەعد حەریری لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە ریازی پایتەختی سعودیەوە، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیدا، گەڕاندەوە.
دواتر لە رۆژی 22/11/2017 و دوای گەڕانەوەی بۆ لوبنان، رایگەیاند، لەسەر داوای میشال عۆن، سەرۆکی لوبنان، دەست لەکارکێشانەوەکەی رادەگرێت.
باسنيوز
