سەعد حەریری هۆشداریی دەداتە حزبوڵڵا

 سەعد حەریری هۆشداریی دەداتە حزبوڵڵا
سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایدەگەیەنێت، کە رێگریی لە حزبوڵڵای لوبنان دەکەن زیان بە ”برا عەرەبەکانمان بگەیەنن“.



سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، بڕیارەکەی بۆ چاوەڕێکردن لەبری دەست لەکارکێشانەوە بۆ ”رێگا خۆشکردن بوو بۆ گفتوگۆ و گرنگیدان بە داواکارییەکان“، کە دەبنە هۆی بێ لایەنیی لوبنان.



سەعد حەریری هەروەها رایگەیاندووە، ”هەرگیز“ رازی نابێ میلیشیای حزبوڵڵا ”زیان بە برا عەرەبەکانمان و ئاسایشی وڵاتەکانیان بگەیەنێت“.



رۆژی شەممە 4/11/2017، سەعد حەریری لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە ریازی پایتەختی سعودیەوە، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیدا، گەڕاندەوە.



دواتر لە رۆژی 22/11/2017 و دوای گەڕانەوەی بۆ لوبنان، رایگەیاند، لەسەر داوای میشال عۆن، سەرۆکی لوبنان، دەست لەکارکێشانەوەکەی رادەگرێت.



باسنيوز
Top