فرسەت سۆفی: کەس مافی هەڵوەشاندنەوەی دەنگی سێ ملیۆن هاووڵاتی نییە
فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری پارتی بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە هیچ کەسێ و لایەنێکی ناوخۆ و نێودەوڵەتی مافی ئەوەی نییە دەنگی زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، هەڵبووەشێنێتەوە.
فرسەت سۆفی هەروەها رایگەیاندووە، کە گەلی کوردستان ریفرانۆمی سەربەخۆیی بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا و هەرچەندە ئێستا بارودۆخ لەبار نییە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی، بەڵام ”بژاردەی سەربەخۆیی بەردەوام یەکێک دەبێ لە بژاردەکانمان و چاوەڕێی کاتی گونجاوین بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافە“.
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی کوردستان بە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەشەوە، چوونە سەر سندووقەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق، دا.
باسنيوز
