فرسەت سۆفی: کەس مافی هەڵوەشاندنەوەی دەنگی سێ ملیۆن هاووڵاتی نییە

فرسەت سۆفی:   کەس مافی هەڵوەشاندنەوەی دەنگی سێ ملیۆن هاووڵاتی نییە
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە گەلی کوردستان چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکات.



فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری پارتی بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە هیچ کەسێ و لایەنێکی ناوخۆ و نێودەوڵەتی مافی ئەوەی نییە دەنگی زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، هەڵبووەشێنێتەوە.



فرسەت سۆفی هەروەها رایگەیاندووە، کە گەلی کوردستان ریفرانۆمی سەربەخۆیی بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا و هەرچەندە ئێستا بارودۆخ لەبار نییە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی، بەڵام ”بژاردەی سەربەخۆیی بەردەوام یەکێک دەبێ لە بژاردەکانمان و چاوەڕێی کاتی گونجاوین بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافە“.



رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی کوردستان بە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەشەوە، چوونە سەر سندووقەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق، دا.



باسنيوز
Top