گوته‌بێژى میلیشیایه‌كی حه‌شدى شه‌عبى: له‌ژێر فه‌رمانى سوپاكه‌ى ئه‌سه‌د و جه‌نه‌ڕاڵه‌كانى ئێران ده‌جووڵێینه‌وه
گوته‌بێژى میلیشیایه‌كی عێراقی، كه له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكییه‌وه به "تیرۆریست" ناسێندران، ئاشكراى ده‌كات، هێزه‌كانیان له سووریا له‌ژێر فه‌رمانى سوپاكه‌ى "به‌شار ئه‌سه‌د" و جه‌نه‌ڕاڵه ڕووسی و ئێرانییه‌كان، ده‌جووڵێنه‌وه.
هاشم مووسه‌وى، گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با، كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان یه‌كێكه له میلیشیاكانى نێو حه‌شدى شه‌عبى و له‌لایه‌ن كۆنگریسی ئه‌مریكاوه به "تیرۆریست" ناسێنرا، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕای گه‌یاند: "ئێمه له نێو شیعه‌دا زاناى ئاینیمان هه‌یه و ئه‌وان فه‌توایان داواه شوێنه پیرۆزه‌كان بپارێزین، بۆیه هێزمان بردووه‌ته سووریا".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه پێشتر زیاتر له هه‌زار و 500 چه‌كداریان له سه‌ر خاكى سووریا دژ به داعش و گروپه‌كانى تر شه‌ڕیان كردووه، گوتیشی: "ئێستا به‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كان كه‌م بوونه‌ته‌وه، بۆیه ژماره‌ى چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر خاكى سووریا بۆ نزیكه‌ى 500 چه‌كدار كه‌م كردووه‌ته‌وه".
له وه‌ڵامى پرسیارێكى پێشكه‌ش كاره‌كه‌دا، كه ئایا هێزه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى نوجه‌با له سووریا، له ژێر فه‌رمانى كێ ده‌جووڵێن، گوته‌بێژه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، كه له‌ژێر فه‌رمانى سوپاى ڕ‌ژێمى سووریا ده‌جووڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، كه جگه له ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، جه‌نه‌ڕاڵى ڕووسی و سوپای ئێران و هێزه‌كانى میلیشیای حزبوڵایشی، تێدایه.
bas news-
