دهۆك.. ته‌رمی كه‌سێك به كوژراوی دۆزرایه‌وه
هێمن سلێمان، به‌رپرسی په‌یوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك گوتی: "له كاتژمێر 11ی شه‌وی ڕابردووه‌وه كه‌سێكی دانیشتووی گوندی"كواشێ" به ناوی " نزار عیسا عومه‌ر" ته‌مه‌ن (32) ساڵ ونبووه و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردوو و دواتر گه‌یشتینه ئه‌نجام".
گوتیشی: "دوای به‌دواداچوونی پۆلیس توانرا ئه‌مڕۆ شه‌ممه(25-11-2017) ته‌رمی ئه‌و كه‌سه له سنووری شاره‌دێی"فه‌یدێ" بدۆزرێته‌وه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سه‌كه له‌سه‌ر قه‌رز كوژراوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دوای چه‌ند كاتژمێرێك پۆلیسی دهۆك توانی بكوژی ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیربكات و به‌پێی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به مادده‌ی 406ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
bas news-
