ژماره‌یه‌ك سیاسیی كورد داوایان له عه‌بادی كردووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنه‌بێته‌وه
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كه‌سایه‌تى سیاسى كورد به نهێنى سه‌ردانى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانیان كردووه و داوایانكردووه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆنه‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه به ماڵپه‌ری غه‌دپرێسى راگه‌یاندووه، شاندێكى سیاسه‌تكارانى كورد به نهێنى هاتوونه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكردووه، ئه‌و كه‌سانه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان له عه‌بادى كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نێچیرڤان بارزانى كۆنه‌بێته‌وه، چونكه ژماره‌یه‌ك لایه‌ن داواى پێكهێنانى حكومه‌تى رزگارى نیشتیمانیان كردووه، له برى كابینه‌ى ئێستاى نێچیرڤان بارزانى.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، عه‌بادى دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هیچ دانووستانێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن تا مه‌رجه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێ نه‌كرێن. كه بریتین له كشانه‌وه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بۆ ناو هێڵى سه‌وز و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ریفراندۆم.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له باره‌ى سرووشتى شانده‌كه و پله و پۆستى ئه‌و كه‌سان و ناسنامه‌ى حزبه‌كانیان هیچ زانیارییه‌كى نه‌دركاندووه.
bas news-
