ئاوارەکان: مامهڵهی بەغدا هاوشێوهی ڕژێمی پێشووی ناو دهبهن
بەغدا گەمارۆی ئابووری و ئاسمانیی لەسەر هەرێم داناوە، ئاوارەکان کە لە کاتی هێرشی داعشدا ڕوویان کردە هەرێمی کوردستان و لە کاتی هاتنی حەشدی شەعبییش بۆ ناوچە کوردستانییەکان دووبارە خەڵکی ناوچەکە ڕوویان کردەوە هەرێمی کوردستان، ئێستا دەڵێن، ئەوەی بەغدا دەیکات، هەمان نیەتی ڕژێمی پێشووی بەعسە.
(محەممەد زیاد)، کوردی شەبەکە و ئاوارەی هەرێمی کوردستان بووە، ئەو دەڵێت: ''ئێمە نە هیچ کارێکمان هەیە و نە دەتوانین هیچ کارێک بکەین.. من کەمئەندامم و بەر لەوەی حکوومەتی عێراق ئەو بڕیارە دەربکات لە داخستنی فرگەکان هەندێک ڕێکخراو هەبوون هاوکارییان دەکردم و پارەیان دەدامێ، بەڵام ئێستا هیچ نەماوە، ئەگەر وا بڕوات، ههڵبهت كه ناتوانم کارێک بکەم، نایشتوانم خێزانەکەشم بەخێو بکەم، ئاخر ئەم بڕیارەی عێراق هاوشێوەی حکوومەتی بەعسە لە دژمان، چونکە ئێمە دوو جار بووین به قوربانی، جارێک لەبەر کردهوەکانی حەشدی شەعبی و جاریکێش لەبەر بڕیارەکانی بەغدا.''
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یان کۆبیش)، لە ڕاپۆرتێكدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دەبێ گەمارۆی سەر فڕگەکانی هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن و داوایشی لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد، ڕۆڵیان هەبێت لە دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدادا. بەڵام تا ئێستا بەغدا گوێی بەو داوایەی نەداوە، کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا پشتیوانیی كرا.
(ناسر فاخیر)، ئاوارەیەکی کوردی ئێزدیی خەڵکی شنگاله لە کەمپی بێرسڤێی شاری زاخۆ، ئهو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێستا هیچ ڕێکخراوێک نەماوە هاوکاریمان بکات و وەک هەمووان دەزانن ڕەوشی داراییمان زۆر خراپە.. ئێمە دوو جار بووینەته قوربانیی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق، ئێستایش كه حەشدی شەعبی خۆی بهسهر شنگالدا سەپاندووە، نە دەتوانێت هاوکاریی کەسێک بکات و نە شنگالیش بۆ خهڵهككهی جێدههڵێت. ڕاستییهكهی ئهوهیه كه تا حەشدی شەعبی لە شنگالدا بێت، ڕێکخراوەکان ناتوانن بێن و كۆمهكی خهڵكی بكهن؛ داخستنی فرگەکانیش هۆكارێكی دیكهیه كه ڕێکخراوەکان ناتوانن بێنە کوردستان، لهبهرئهوه ئێمە بووینهته قوربانیی بڕیارەکانی بەغدا و كه هاوشێوەی بڕیارەکانی بەعسن لە دژمان.''
وێڕای جیاوازیی نهتهوه و ئایین و ناوچهكانیشیان، كهچی ههر دانیشتوویێكی دهشتی نهینهوا بگری و بیدوێنی، ههمان گلهییهكان له حکوومەتی عێراق دووپات دهكاتهوه و دهڵێن، چەندین ساڵە نە هیچ شتێکی باشی بۆ كردوون نە دهشیهوێ بیکات، (یوحەننا لارا)، هاووڵاتییەکی مەسیحیی قەزای تلکێفە و، ئێستا ئاوارەی پاریزگای دهۆک بووە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستای گوت: ''حکوومەتی بهغدا مووچە و بوودجەی خەڵکی بڕی و فرگەکانی داخستوون، ئەمە کاری لەسەر باری گوزهران و ژیانی ئێمەش کردووە، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا دەکەم، دژی ئەم کردارانەی عێراق بێنە سەرهێڵ، چونکە ڕەوشمان زۆر خراپە.''
kdp-
