ژمارەی ئەو پاسدارانەی بە کۆپتەر هێنراونەتە کوردستان ئاشکرا دەبێت
زەینەڵ عەزیز، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی کفری، رایگەیاند، ئەو گرووپە بەردەوام لە ناوچەکە شوێنی خۆی دەگۆڕێ و دەستیشیان بەسەر بیرە نەوتێکدا گرتووە و نەوت بە قاچاغ دەفرۆشن.
بە گوتەی زەینەڵ عەزیز، ژمارەی چەکدارانی ئەو گرووپە گەیشتووەتە نزیکەی 400 چەکدار و لە نێوان کفری و خورماتوودا هاتوچۆ دەکەن.
ئەو بەرپرسەی پارتی هەروەها رایگەیاند، کە ئەو گرووپە چەکدارییە بە ناوی ”سوننەی ئازاد“ کار دەکەن و ”رەنگە لە داهاتوودا جوڵانەوە بکەن“.
ئه‌و هێزه‌ى كه هێنراونه‌ته سنوورى په‌ڵكانه، سه‌دان چه‌كدار ده‌بن و سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێرانن، به كۆپته‌ریش بۆ ناوچه‌كه گواستراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گومان ده‌كرێت مه‌به‌ستى جێگیركردنیان، به‌هۆى ئه‌و بیره نه‌وتانه‌وه بێت كه له سنووره‌كه‌ن و سه‌ریان گیراوه.
باس‌نیوز
