فوئاد دەگەڕێتەوە کوردستان و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی کوردستان کۆ دەبێتەوە
بەپێی ھەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە ٢٥/١١/٢٠١٧، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێک، گەیشتووەتە شاری سلێمانی. هاوکات کەمێک لەمەوبەر، ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڵاوی کردەوە کە سەرۆک کۆمار گەیشتووەتەوە سلێمانی.
چاوەڕوان دەکرێت فوئاد مەعسوم لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و تاوتوێی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بکات. بە تایبەتیش دوای ئەوەی عەبدوڵا عەلیاوەیی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرای کرد کە سەرۆک کۆمار لێژنەیەکی بۆ پێشێلکارییە دەستوورییەکانی حکوومەتی ئیتیحادی پێکهێناوە.
باسنيوز
