ئه‌ردۆگان: په‌لاماری عه‌فرین ده‌ده‌ین
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیا، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌لاماری عه‌فرین بدات، بۆ ئه‌مه‌ش له به‌رنامه‌یدا هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجام بدات، چونكه به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا، ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك بنێت.
له كاتی گه‌ڕانه‌وەیدا له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی (سۆچی) له‌باره‌ی كێشه‌ی سووریا، ئه‌ردۆگان له‌ناو فڕۆكه له وه‌ڵامی پرسیاری چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكدا زانیاری تازه‌ی له باره‌ی عه‌فرینه‌وه ئاشكرا كرد.
به گوێره‌ی گوته‌ی خۆی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ئێران و رووسیای گوتووه ده‌یه‌وێ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ عه‌فرین ئه‌نجام بدات و وه‌كو ئیدلیب ئارامی تێدا سەقامگیر بكا. پوتینیش هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئه‌سه‌د و یه‌په‌گه خراپه، ئه‌مه‌ش هه‌ر به گوته‌ی ئه‌ردۆگان.
ئه‌و ده‌ڵێ "عه‌فرین 50%ی عه‌ره‌بن و 30%ی كورد و ئه‌وه‌ی تریشیان توركمانن، به‌ڵام یه‌په‌گه دیموگرافیای ئه‌و شاره‌ی گۆڕیوه، بۆیه ئێمه شاره‌كه ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ست خه‌ڵكه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی. له‌و رووه‌وه توركیا خه‌ریكی ئاماده‌كارییه و هه‌ر كاتێك ئاماده‌كارییه‌كان به كۆتا هاتن، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ست پێده‌كه‌ین".
باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌كو توركیا به‌ر له‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، ره‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترەمپدا ئه‌نجام بدات.
bas news-
