سێ كچی دیکەی کوردانی ئێزدی رزگار کران
(حوسێن قائیدی) كه بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدییه لە پارێزگای دهۆک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''بە هەوڵی نووسینگەکەمان و هەندێک خێرخواز، توانیمان سێ کچی دیکەی کوردانی ئێزدی بە ناوەکانی (کەریما) و (ویداد) و (سورەییا) کە خەڵکی گوندی کۆچۆ و حەردانی سەر بە قەزای شنگال بوون، رزگار کران.''
ئه‌و سێ كچه زیاتر لە سێ ساڵە کەوتبوونە دەست تیرۆریستانی داعشه‌وه و ئەمڕۆ هه‌ینی ئازاد كراون.
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک ده‌ڵێ، سەرەڕای ئەو كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی حکوومەتی عێراق دروستی کردووە له‌به‌رده‌م رزگارکردنی رفێنراوە ئێزدییەکان، به‌ڵام هەوڵەکانیان بۆ ئازادكردنی ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێ بەردەوام ده‌بن.
(قایدی) ئاماژەیشی دا، كه به هۆی ڕێگری له فرگەکانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گەمارۆیهی خستوویه‌تییه سەر بە کوردستان، چەندان کێشە بۆ ئه‌وان دروست بووه و ده‌ڵێ ''چەندین رزگارکراو پێویستیان بە چارەسەرییە له دەرەوەی وڵات، بەڵام به‌غدا ئه‌و ڕێیه‌ی لێ داخستووین.''
kdp-
