پەرلەمانی كوردستان كار لەسەر یاسا هاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات
(ئامینە زكری) جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كاره لهپێشینهكانی پەرلەمان، ئەو یاسانەن كە گرێدراون بە هاووڵاتیانی كوردستانەوە وەك یاسای خانووبەرە، پەسەندكردنی كاتی لیژنەی دەستووری.
ئهو دهڵێ، ''ئەگەر كوردستان دەستووری خۆی هەبووایە، زۆر لە كێشە یاساییهكان چارە دەبوون و هەر لایەنێكی سیاسی بە كەیفی خۆی نەیدەتوانی كار بكات. ههلبهته یەكێك لە پێداگرییەكانی ئێمە لەسەر ئەوە دەبێت دهستوورمان ههبێ، هەروەها یاسای تیرۆر و یاسای لیبوردنی گشتییش لەبەر دەستی پەرلەمانە.''
(زكری) گوتیشی، ''بەتایبەتی پێشنیازی ئێمە ئەوەیە كە ئەو یاسانەی بەپێی ماددەی 114ی دەستووری عێراق، ئەو یاسانەی هاوبەشن لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا، دەبێت هەرێمی كوردستان ئەو بۆشاییه یاساییانە پڕ بكاتەوە، بۆ نموونە وەكو یاسای دەروازە سنوورییەكان.''
وهك جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، لیژنەكانی پەرلەمان بڕبڕەی پشتی پەرلەمانن، ئەو مەتبەخەیە كە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەكات، هەر لەبەر ئەوە كارابوونەوەی ئەو لیژنانە كارێكی پێویستە، لە ماوەی رابردوو هەندێك لیژنە هەبوون بەردەوام كاری خۆیان ئەنجام دەدا، تا ئێستایش بەردەوامن و لەكار نەكەوتوونە، بەڵام هەندێك لیژنە، بەتایبەتی ئەو لیژنانەی كە سەرۆكایەتیی ئەو لیژنانە لە دەست هەندێك لایەنی سیاسی بوو، بەتایبەتی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، هیچ كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام نەداوە، هەر لەبەر ئەوە ئێستا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەموو هەوڵەكانی خۆی خستۆتەگەڕ، لیژنەكانی پەرلەمان بكەونەوە كار و كارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن، لەسەر ئەو بابەتەش كۆبوونەوە كراوە.
kdp-
