شه‌ڕی گه‌وره‌ی سووریا له نێوان ئه‌سه‌د و یه‌په‌گه‌دا رووده‌دات
موحه‌ڕه‌م سارى كایه نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك)، له وتارێكدا ئاماژه‌ی به چاره‌سه‌ری سیاسی كرد له سووریا، كه ئێستە وڵاتانی رووسیا و ئه‌مریكا و ئێران و توركیا پێشنیازیان كردووه.
ئه‌و نووسه‌ره پێیوایه له‌و شه‌ڕه‌دا براوه‌ی یه‌كه‌م رووسیایه و پاشان ئه‌سه‌د، چونكه رووسیا جگه له‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌ریایی له سووریا جێگیر كرد، له رووی وشكانی و ئاسمانیشه‌وه كۆنتڕۆڵی سووریای كردووه، به‌مه‌ش بووه‌ته كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
نووسه‌ر پێیوایه ره‌نگه ئه‌مریكا خۆی به براوه بزانێت، به‌ڵام نه‌خێر ئه‌ویان زۆر له دواوه به‌جێهێشتووه. راسته له رێگه‌ی یه‌په‌گه‌وه توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی سووریادا بسه‌پێنێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه له داهاتوو ئه‌سه‌د بێده‌نگ ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و خاكه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست یه‌په‌گه؟
هه‌ر له وتاره‌كه‌دا پێشبینی ده‌كات شه‌ڕی گه‌وره‌ی سووریا، له نێوان ئه‌سه‌د و یه‌په‌گه رووبدات كه له‌وێشدا ئه‌مریكا و رووسیا له شه‌ڕه‌كه‌دا تێوه‌ده‌گلێن.
باسنيوز
