به‌هۆى باسكردنى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ئاسایشى یه‌كێتى مه‌لایه‌ك له وتاردان دوور ده‌خاته‌وه
مامۆستا (عه‌باس ساڵح)، پێشنوێژ و وتارخۆێنى گوندى شاوازى، له بنارى به‌مۆی سه‌ر به شاره‌دێی مه‌یدان ڕاىگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى له‌هه‌فته‌ى ڕابردوو هێزێكى عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قى سه‌ر به میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبی به‌ناوى كۆمه‌ك و گوایه ده‌زگاى مانگى سوورى عێراقیان هێناوه بۆ هاوكارى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، من وتاریى هه‌ینیم له‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه بوو، باسى هاتنى ئه‌و هێزه‌شم كردوو".
ڕوونیكرده‌وه، كه له وتاره‌كه‌یدا باسى له‌وه كردووه، هاتنى ئه‌و هێزه بۆ سنووره‌كه، كارێكى ناشیرینه و ئه‌وان له كورد كوشتن هاتوونه‌ته‌وه و دۆخى خورماتوویانن وێران كردووه، گوتیشی: "نه‌ده‌بوو هاوكارییان لێوه‌ربگرێن، هه‌روه‌ها نه‌ده‌بوو خه‌ڵكانێكیش ببنه سوره‌ى به‌ر له‌شكرى ئه‌و هێزه".
ئه‌و مامۆستا ئاینییه، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و میلیشیایه، به‌شێوازێكى زۆر "ناشرین" هاتوونه‌ته ناوچه‌كه‌یان و چه‌كدارێكى زۆریان له‌گه‌ڵدا بووه، هه‌روه‌ها شێوازی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان له داعش ده‌چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌كه‌یان له كارێكى خێرخوازى نه‌ده‌چوو، بۆیه خه‌ڵكێكى زۆر، هاتنى ئه‌و هێزه‌ى له‌م كات و ساته‌دا، پێ ناخۆشبوو.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه له‌لایه‌ن ئه‌وقاف و هه‌روه‌ها ئاسایشى سه‌ر به شاره‌دێی مه‌یدانیش په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى پێوه‌كراوه و ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه، كه چیتر له‌سه‌ر هاتنى میلیشیاى عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق هیچ نه‌ڵێت، گوتیشی: "هه‌رچه‌نده پیمگوتوون كه وه‌كو ناو، ناوى كه‌سم نه‌هێناوه، به‌ڵام ئه‌وان پێیان گووتم كه له كاره‌كه‌م لابراوم و چیتر نا‌بێـت بگه‌ڕێمـه‌وه ئه‌و مزگه‌وته".
باس‌نیوز
