شاره‌زوور: ده‌ست به‌پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی ده‌كرێت
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى قایمقامییه‌تى شاره‌زوور، كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه: "سبه‌ینێ شه‌ممه 25/ 11/ 2017، پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی سنوورهكهر ده‌ستپ ێدهكات".
جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ر ماڵێك پێویسته كارتى زیره‌ك و كۆپی پێناسی بارى شارستانى پێبێت و به‌رمیلى نه‌وته‌كان له‌به‌رده‌م ماڵدا دابنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك به‌رمیله‌كه‌ى بباته شوێنێكی تر، له وه‌رگرتنى نه‌وت، بێبه‌ش ده‌كرێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه سه‌رجه‌م گونده‌كان له شوێنى خۆیان به‌هه‌مان نرخ نه‌وتیان پێده‌درێت و پێویست ناكات بچنه ناو شاره‌وه، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رجه‌م هاووڵاتیان نه‌وتیان به‌رده‌كه‌وێت.
باس‌نیوز
