پۆلیسی هه‌ولێر زانیارى نوێ له‌باره‌ى كوشتنى كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 پۆلیسی هه‌ولێر زانیارى نوێ له‌باره‌ى كوشتنى كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24/ 11/ 2017 ڕای گه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى له‌ شارى هه‌ولێر خوشكێكى خۆى به‌ ده‌مانچه‌ كوشت، تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

ڕائید (هۆگر عه‌زیز)، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاىگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 22/ 11/ 2017 له‌ شاره‌دێى كه‌سنه‌زانى سه‌ربه‌ پارێزگاى هه‌ولێر كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌كى ده‌مانچه‌ كوژرا، تاوانباره‌كه‌ هه‌ڵهات".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمبێلی بكوژه‌كه‌دا گرتووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ و به‌دواداچون بۆ ده‌ستگیر كردنى تاوانباره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

گوته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیس، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ كوژراوه‌كه‌ پۆلی یازده‌ى زانستییه‌ و به‌هۆی كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، خوشكه‌كه‌ى خۆى كوشتووه‌.








باسنیوز
Top