پۆلیسی هه‌ولێر زانیارى نوێ له‌باره‌ى كوشتنى كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه
ڕائید (هۆگر عه‌زیز)، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاىگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه 22/ 11/ 2017 له شاره‌دێى كه‌سنه‌زانى سه‌ربه پارێزگاى هه‌ولێر كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به چه‌كى ده‌مانچه كوژرا، تاوانباره‌كه هه‌ڵهات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمبێلی بكوژه‌كه‌دا گرتووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه و به‌دواداچون بۆ ده‌ستگیر كردنى تاوانباره‌كه به‌رده‌وامه.
گوته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیس، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه كوژراوه‌كه پۆلی یازده‌ى زانستییه و به‌هۆی كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، خوشكه‌كه‌ى خۆى كوشتووه.
باس‌نیوز
