شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان: ڕێگایه‌كى نوێ بۆ كه‌مپى خواره‌وه دروست ده‌كرێت
سه‌روه‌ر ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان ڕاىگه‌یاند: "ئێستا سه‌رقاڵى دروستكردنى ڕیگایه‌كى نوێین بۆ كه‌مپى خواره‌وه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، چونكه پێشتر ته‌نها یه‌ك ڕێگا هه‌بوو بۆ كه‌مپه‌كه كه ده‌بوو خه‌ڵك به‌ره‌و به‌نداوه‌كه بڕۆن و له‌وێوه بێنه به‌شى سه‌ره‌وه‌ى شار".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ڕێگا نوێیه‌كه كورته و درێژیه‌كه‌ى 500 مه‌تره، هاووڵاتییان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى ڕوودانى لافاو و بوومه‌له‌رزه ده‌توانن سودى لێ وه‌ربگرن و خێرا ده‌ربازیان ببێت".
سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان ڕوونیشى كرده‌وه، كه كار كردن له ڕێگاكه‌دا به‌رده‌وامه و له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا، به‌ته‌واوى ده‌كرێته‌وه.
باس‌نیوز
