حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هۆكارى نه‌ناردنى شاند بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
نوورى عوسمان، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوونى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاىگه‌یاند: "تائێستا هیچ شاندێك به مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، پێكنه‌هێنراوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكوومه‌ت، هۆكارى پێكنههێنانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه: "تائێستا حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى، وه‌ڵامى هه‌رێمى كوردستانى نه‌داوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ڕۆژى پێنجشه‌ممه 23/ 11/ 2017، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى (سه‌فین دزه‌یی)، گوته‌بێژى حكوومه‌ته‌وه، وه‌ڵامى ئه‌و هه‌ڕه‌شه و لێدوانانه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدڕاڵى له باره‌ى ناردنى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند پرسێكى تر‌ى، دایه‌وه.
له‌دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى كوردستان له 25ى ئهیلوول، كه تێیدا زیاتر له 92%ى خه‌ڵكى كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا، حكوومه‌تى فیدڕاڵ، به‌هاوكارى توركیا و ئێران، ده‌ستى به‌سزادانى هه‌رێمى كوردستان كرد. دواتر له 16ى ئۆكتۆبه‌ر، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى سوپاى پاسداران و چاوساغی گروپێكى نێو یه‌كێتى، په‌لامارى كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ى كوردستانیان دا.
هه‌فتانه‌ش له دواى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدڕاڵ و له چه‌ندین بۆنه‌ى دیكه‌دا، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌ولێر چه‌ندین جار ئاماده‌یی بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ ده‌ربڕیوه، به‌ڵام عه‌بادى هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌ى گفتوگۆكردنیش نابێت.
باس‌نیوز
