فازڵ نه‌بی: ئه‌گه‌ر ناوماڵی كورد یه‌كبخرێت به‌غدا ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه مه‌رجمان له‌سه‌ر بسه‌پێنێت
فازڵ نه‌بی، بریكارىپێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، ڕاىگه‌یاند: "ئه‌و میكانیزمه‌ى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى پێ خه‌رج ده‌كات، له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه له هیچ وڵاتێكى دونیادا نییه، كه دانیشتوانه‌كه‌ى پێنج ملیۆن كه‌س بێت، به‌ڵام ملیۆن و نێوێكى مووچه‌خۆر بن، له‌و ژماره‌یه‌ش، كه‌سانێكیان تێدابیت سێ مووچه و چوار مووچه وه‌ربگرن".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌نده‌ى وڵاتێكى وه‌ك ئه‌ڵمانیا مووچه‌خۆرى هه‌یه، پرسیارى ئه‌وه‌ى كرد، كه: "ئه‌وه چی بودجه‌یه‌ك به‌شى ده‌كات؟".
بریكارى پێشوى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، به پێویستى ده‌زانێت گۆڕانكارى له‌سیستمى مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت، گوتیشی: "پێویسته كارێك بكرێت خه‌ڵك بتوانێت پشت به‌خۆى ببه‌ستێت، چونكه چارسهرهكانى دیكه كاتییه و ئه‌گه‌ر مووچه ببێت به 20%یش، ئه‌وا ته‌نها بۆ ماوه‌ى دوو تا سێ ساڵه، ئه‌ی دواتر چی بكرێت؟".
له‌باره‌ى سیستمى بایۆمه‌ترییه‌وه، گوتی: "ئه‌گه‌ر سیسته‌مى بایۆمه‌تری له هه‌موو شوێنێك جێبه‌جێ بكرێت، به‌و جۆره نه‌بێت كه ههركێیان ویست ناوى تۆمار بكه‌ن و ههركێشیان نه‌ویست ناوى تۆمار نه‌كرێت".
فازڵ نه‌بی جه‌ختی كرده‌وه، گه‌ر ناوماڵى كورد یه‌كبخرێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌غدا خۆی به‌ره‌و پیری كورد دێت، چونكه به‌غدا ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه، بتوانێت مه‌رج له‌سه‌ر كورد بسه‌پێنێت.
باس‌نیوز
