بۆ ڕێزگرتن لە مافەكانی گه‌لی کوردستان داوا له حكوومه‌تی به‌لجیكا ده‌كرێت گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر به‌غدا
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا پرسی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌ورووپادا كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا، دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری زانا کوردە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فیدرالی بەلجیکای لە برۆکسل کرد. لە وەزارەتی دەرەوە لە لایەن هەریەک لە (یۆهان ڤێرکامن) ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی بەلجیکا و (لیوک تراونس) بەرپرسی دێسکی کاروباری عێراق لە وەزارەتی دەرەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه لە میانەی دیدارەکەدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی بارودۆخی ئێستای ئەمنی، سیاسی و مرۆیی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ لایەنی بەرامبەر شیکردەوە و هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە کێشەو ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بەردەوام داوای بەئاشتی چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات.
هەر لەو چوارچێوەیەدا داواکراوه کە حکوومەتی فیدراڵی بەلجیکا لە پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەروەها لە چوارچێوەی یەکێتی ئەوروپاشدا هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ فشار دانان لەسەر بەغدا بۆ رێز گرتن لە مافە دەستوریەکانی گەلی کوردستان و هاتنە سەر مێزی گفتووگۆ بە ناوبژیوانی نێودەولەتی و ھەڵگرتنی گەمارۆکان لە سەر ھەرێمی کوردستان و چارەسەر کردنی کێشەکان و گەیشتن بە ئەنجامێک کە ھەر دوولا براوە بن. ھەروھا بڕیاردان بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه لە لای خۆیەوە ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی بەلجیکا پێشوازی لە هەڵوێستی ئەرێنی و ئاشتیانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان بە هەندەوە ئەو داوایەیان وەرگرتووە و لەگەڵ لایەنی عێراقی باسیان کردووە و لە داهاتووشدا پتر جەختی لێدەکەنەوە و لە بەشێکی تری دیدارەکە لایەنی بەلجیکی پشتیوانی خۆی بۆ گەل و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
bas news-
