فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران: ماكڕۆن گه‌نجێكی كه‌مئه‌زموونه
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای پاسداران له ئاگربه‌ست له سووریادا ڕۆڵی كاریگه‌ری بینیوه و گوتیشی، بابه‌تی داماڵینی چه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی بۆ دانوستان له‌باره‌یه‌وه قه‌بووڵكراو نییه.
(جه‌عفه‌ری) هاوكات ڕه‌تی كرده‌وه هیچ دانوستانیك له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی سیستمی مووشه‌كی بالیستیی ئێرانه‌وه له‌ئارادا بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی ڕۆژاوایی داوای ده‌كه‌ن.
ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه، داوای سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا(ئیمانوێل ماكڕۆن) ده‌رباره‌ی چالاكیی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی وڵاته‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و(ماكڕۆن) گه‌نجێكی كه‌مئه‌زموونه.
kdp-
