سلێمانی.. ئاماری دەستگیر کراوانی ھەفتەی رابردوو خرایە روو
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ئاماری ھەفتەی رابردوو، ئەوە خراوەتەڕوو، کە ھەشت تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵان دەستگیرکراون، باندێکی پێنج کەسی کە حەوت دوکانیان لەناو شاری سلێمانی بڕیوەو چوار کێشەی دزینی ئاژەڵیشیان ھەیە لەدەرەوەی شار دەستگیر کراون.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەش روون کردووەتەوە، کە دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی بیناسازی تۆمەتبار دەستگیر کران، دوانی تریش، بە تۆمەتی بڕینی گیرفانی ھاووڵاتییان دەستگیر کراون، سێ تۆمەتباری دیکەش، بەھۆی دزینی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل، دەستگیر کراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەش دراوە، کە تۆمەتبارێکی بە نەتەوە عەرەب، کە بڕی ٣٣٠ ھەزار دۆلار ی دزی بوو، دەستگیر کرا و دواتر پارەکە گەڕێنراوەتەوە بۆ سکاڵاکار.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کردووە، کە لە ھەفتەی رابردوو، چوار تۆمەتبار لەسەر فێڵکردن دەستگیرکراون، تۆمەتبارێک بە مادەی ١٤ ی موخەدەرات دەستگیرکراوە، شەش تۆمەتباری دیکەش بەھۆی دزینی مۆبایل و چەند کێشەیەکی جیاواز، دەستگیر کراون.
باسنيوز
