نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان: بەغدا خۆی لە وەڵامی داواکارییەکانی کوردستان لا دەدات

 نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان: بەغدا خۆی لە وەڵامی داواکارییەکانی کوردستان لا دەدات
نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە بەغدا نایەوێت وەڵامی داواکارییەکانی کوردستان بداتەوە لەوەی داوایان کردووە کە ئەو مادانە جێبەجێ بکرێت کە پێشێلکراون.

بەختیار حەیدەر، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رایگەیاند: "بەغدا نایەوێت وەڵامی داواکاری کوردستان بداتەوە، یان وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە بۆچی ئەو ٥٥ مادەی دەستوورە جێبەجێ نەکراوە؟ بەغدا پەنادەباتە بەردادگای فیدراڵ بۆ داپۆشین و شکستی خۆیانە لەجێبەجێ نەکردنی دەستوور، بۆیە ئیستاش کە ھەرێمی کوردستان داواکاری ئاراستەی بەغدا کردووە کە بۆچی نەیتوانیوە ئەو مادانە جێبەجێ بکات، کە لە دەستووری عێراق ھاتووە".

نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە پەیامی ئەمڕۆیی حکوومەتی عێراقیش لەو بارەوە ڕوون و راشکاوانە دەردەکەوێت کە نییەتێکی پاک لەبەغداوە نییە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان بکەن.

ئاشکراشی کرد: "ئەگەر بەپێی یاساش بێت ھەرێمی کوردستان دەتوانێت ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی عێراق راپێچی دادگا بکات کە خیلافی دەستووریان کردووە".










باسنیوز
Top