250 پارێزەر داوای دیداری ئۆجەلان دەکەن
ئاژانسی فوراتنیوز، بڵاوی کردەوە کە 250 پارێزەر لە شارەکانی ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە، مێرسین، جۆلەمێرگ و ماردین بەمەبەستی دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی بۆرسایان کرد.
ھاوکات ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو کە 707 جار دەستەی پارێزەران سەردانی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتییان کردووە، بۆ پێشکەشکردنی داوای دیداری ئۆجەلان، بەڵام داواکارییەکانیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ڕەت کراوەتەوە و ھۆکارەکەشی بۆ دۆخی ناوخۆی وڵات دەگەڕێننەوە.
عەبدوڵا ئۆجەلان، لە ساڵی 1999 لە نەیرۆبی پایتەختی کینا، دەستگیرکرا و پاشان ڕادەستی تورکیا کراو و لە دوورگەی ئیمراڵی لە تورکیا زیندانی کراوە.
باسنيوز
