لە دەربەندیخان گەنجێک بە گوللەی تاپڕ گیانی لەدەست دا
ئیقباڵ محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی شار و شارەدێکانی سلێمانی، ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو 22/11/2017، لە شارۆچکەی دەربەندیخان گەنجێک بە ناوی (ل، م، ئ)، کە تەمەنی 19 ساڵ بوو و پیشەی کاسب بووە، بە گوللەی تاپڕ گیانی لەدەست داوە".
گوتیشی: "تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە، بۆیە تا ئێستا نازانین ئەو حاڵەتە پەیوەندیی بە خۆکوشتنەوە ھەیە، یان پەیوەندیی بە کوشتنەوە ھەیە".
گوتەبێژی پۆلیسی شار و شارەدێکانی سلێمانی، ئاماژەی بەوەش دا کە پۆلیسی دەربەندیخان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو ڕووداوە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێ کردووە.
باسنیوز
