رێکخراوەکەی عەلی قەرەداغی خرایە لیستی تیرۆرەوە

 رێکخراوەکەی عەلی قەرەداغی خرایە لیستی تیرۆرەوە
هەرچوار وڵاتی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر بڕیارێکی توندیان لە دژی رێکخراوەکەی عەلی قەرەداغی، زانای ئیسلامیی ناسراوی کورد و جیهان، دا.



هەروەک ئەو چوار وڵاتە رایانگەیاندووە، بڕیارەکە بەهۆی پاڵپشتیی ئەو رێکخراوە لە تیرۆر و بۆ پاراستنی گەلانی ناوچەکە لە هەڕەشەی تیرۆر، دەرکراوە.



بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، بڕیارەکە لە دژی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانە دراوە و وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندرا و خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.



عەلی قەرەداغی، زانای ئایینیی ناسراوی کورد و جیهان، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانە.


باسنیوز
Top