داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كرێت قه‌ڵاى شێروانه نۆژه‌ن بكاته‌وه
فه‌رهاد قادر، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبووك) ڕای گه‌یاند: "پەرلەمان داوای نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە دەكات".
ڕوونیكردووه‌ته‌وه، كه دوای ئەوەی بە نووسراو و كۆمەڵێك وێنەى قه‌ڵاى شێروانه كه به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى 12/ 11/ 2017 زیانى به‌ركه‌وتووه، لیژنەی شوێنەوار و گەشتیاریی پەرلەمانی عێراق داوای لەلایەنی پەیوەندیدار كرد، ڕێوشوێنی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە، بگیرێتەبەر.
له نووسراوى لیژنه‌كه‌دا، داوا له وه‌زیری ڕ‌ۆشنبیرى ئاسه‌وار و گه‌شتوگوزار ده‌كرێت، ڕێكارى پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى قه‌ڵاى شێروانه بگیرێته‌به‌ر.
